از : توانا حسن نورانی
عنوان : حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆی له مانگرتنی به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێ‌و
حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆی له مانگرتنی به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێ‌و داواکانیان به داوایه‌کی رهواو ئینسانی ده‌زانێ
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
گه‌لانی له سته‌م وه‌زاڵه هاتووی ئێران!
ناوهندو رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهان دا!
له دۆینێ دووشه‌ممه ۴‌ی خه‌رمانان (۲۴ی ئاگۆستی ۲۰۰۸)ه‌وه، به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان
له به‌ندیخانه‌کانی رێژیمی دیکتاتۆرو ئازادیکوژی ئێران دا، به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک، مانیان له خواردن گرتوه. به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه کورده‌کان به‌م کاره‌یان هه‌وڵیان دادوه سه‌رنجی بیرورای گشتی بۆلای هه‌لومه‌رجی ناله‌باری زیندان و بارودۆخی دڵته‌زینی چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد و وه‌زعی مافی مرۆڤ له کوردستان دا رابکێشن. ئه‌وان داوایان کردوه:
۱ـ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، دان به شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نیی به‌ندییه‌کان دابنێ و، ره‌فتارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان له‌گه‌ڵ دا بکا.
۲ـ چاو به ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵی به‌ندییه‌کان دا بخشێندرێته‌وه و، به‌ڕێوه بردنی حوکمی ئیعدامی سه‌رجه‌م به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان رابگیرێ.
۳ـ کۆتایی به ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ره‌فتاری دژه‌مرۆیی به‌رامبه‌ر هه‌موو به‌ندییه‌کان بهێنرێ.
۴ـ جیاوازی‌دانان له نێوان به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان دا‌و، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وان کۆتایی پێ بێ‌و هه‌لومه‌رجی زنیدان باشتر بکرێ.
۵ـ به‌ندیخانه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران به‌بێ هیچ سنووردانانێک بکه‌ونه ژێر چاوه‌دێریی رێکخراوه نێوخۆیی‌و جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ .
۶ـ ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له پێناوی به‌دیهاتنی بنه‌ما حاشالێ نه‌کراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ره‌چاو کردنی دادپه‌روه‌ری دا، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیی تێدا پێک بهێنرێ.
مانگرتنی سه‌رانسه‌ریی به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان له به‌ره‌به‌ری ۲۰ ساڵه‌ی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی زیندانییه سیاسییه‌کانی ئێران، له کاتێک دا به‌ڕێوه‌ده‌چێ که:
هه‌ر ئێستا ۸ چالاکی مهدهنیو جیابیری کورد به ناوه‌کانی ۱ـ عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، ۲ـ هیوا بووتیمار،۳ـ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،۴ـ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی،۵ـ فه‌رهاد وه‌کیلی،۶ـ عه‌لی حه‌یده‌ریان،۷ـ ئه‌رسه‌لان ئهولیاییو ۸ـ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به ئێعدام مه‌حکوم کراون‌و له به‌ندیخانه‌دا چاوه‌ڕێی مه‌رگن.
۷ چالاکی مهدهنیو تێکۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ، له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی رێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ له کوردستان، له به‌ندیخانه دان‌و حوکمی قورسیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. چه‌ندین چالاکی مه‌ده‌نیی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن کراون یا له به‌ندیخانه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار دان. هاوڕێ که‌ماڵ شه‌ریفی رۆژنامهنووسو تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان که له ۵ی پووشپه‌ری رابردووه‌وه له سه‌قز گه‌مارۆ دراو به دیل گیرا، له‌گه‌ڵ توندترین ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه بهرهوروویهو، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوون، نیوه گیانیان کردوه‌و ته‌نیا چنگێک گوشتو ئیسَقانی لێ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ۲۰ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خومه‌ینی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی به‌دوای خواردنه‌وه‌ی جامی ژارو به مه‌به‌ستی پێشگیری له ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی گشتی، فه‌رمانیدا له نێو به‌ندیخانه‌کان دا، جۆگه‌ی خوێن وه‌ڕێ بخهنو شهریفترینو خۆڕاگرترین سیاسییهکانو رۆڵه ئازادیخوازه‌کانی گه‌لانی ئێران، دوور له چاوی بیروڕای گشتی و به‌وپه‌ری درندهیییهوه له‌نێوبه‌رن، ئێستا ده‌ستپه‌روه‌رده‌کانی هه‌ر ئه‌و دیکتاتۆره، ده‌یانه‌وێ کوردستان، مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی جۆراوجۆر‌و خهباتو خۆراگریی مه‌ده‌نی یه‌ک له دوای یه‌ک، به گرتنی به‌کۆمه‌ڵی چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی، به سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌و حوکمی زاڵمانه به سه‌ریان دا‌و به گرتنه‌به‌ری خراپترین ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌وان له نێو زیندان دا، چاوترسێن بکه‌ن.
به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان رایان گه‌یاندوه له سه‌ر مانگرتن له خواردن به‌رده‌وام دهبنو له پێناوی گه‌یشتن به داخوازه‌کانیان مردنیش له خۆ ده‌گرن. حه‌ره‌که‌تی ئازایانه‌ی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌توانێ پاشه‌کشه به رێژیمی ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی بکاو به ویسته رهواو ئینسانییه‌کانی خۆی بگا که له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گه‌ڵ پشتیوانیی خهڵکو هاوپێوه‌ندیی بیروڕای گشتی‌و پشتگیریی رێکخراوو ناوه‌نده‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ به‌ره‌وروو بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆی له مانگرتنی به‌ندییه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێ‌و داواکانیان به داوایه‌کی رهواو ئینسانی ده‌زانێ. حیزبی ئێمه وێڕای مه‌حکووم کردنی هه‌موو ئه‌و تاوان‌و توندوتیژیو ره‌فتاره زاڵمانه‌یه‌ی ده‌رحه‌ق به چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد ده‌کرێ داوا ده‌کا حوکمی ئێعدام‌و ئه‌و سزا قورسانه‌ی بۆ ئهوانو سه‌رجه‌م گیراوه سیاسییه‌کان بڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڵوه‌شێته‌وه. له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه بهڕێوهبهرانو رێکخه‌رانی کوشتاری به کۆمه‌ڵی زیندانییه سیاسییه‌کان له ساڵی ۱۳۶۷داو سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان له گرتن‌و کوشتن‌و تیرۆری جیابیران‌و ئازادیخوازان دایه واته رێبهرانو کاربه‌ده‌ستانی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ بگیرێن‌و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ بکرێ نه‌ک داواکارانی ئازادی، دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ. داوا له خه‌ڵکی خه‌باتگێری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران‌و ناوهندو رێکخراوه مرۆڤـدۆستهکانو بیرورای گشتیی جیهان ده‌که‌ین، فریای چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ونو پشتیوانی له مانگرتنهکهیانو ویست‌و داوا ڕه‌واکانیان بکه‌ن.
به هیوای سه‌رکه‌وتنی مانگرتنی به‌ندییه سیاسی‌و مهدهنییهکانو، به ئاواتی نه‌مانی رێژیمی ئازادیکوژو دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموکراتی کوردستان
۵/۶/۱۳۸۷
۲۶/۸/۲۰۰۸
۲۷۶۱ - تاریخ انتشار : ۶ شهريور ۱٣٨۷
|