حزب دموکرات کردستان: کردها حق دارند خواستار حمایت بین‌المللی گردند
اخبار روز:
www.iran-chabar.de
آدينه
۱٨ شهريور ۱٣۹۰ -
۹ سپتامبر ۲۰۱۱
هنوز یک هفته از سرکوب معترضان لیبی توسط رژیم قذافی نگذشته بود که شورای امنیت سازمان ملل متحد بنابه درخواست فرانسه و بریتانیا تشکیل جلسه داد و با اکثریت قاطع آرا و بدون هیچ رای مخالف بر اساس اصل" مسئولیت حمایت" ، تصمیم به استقرار یک چتر حمایتی در سراسر لیبی گرفت. صدور قطعنامه‌ی ۱۷۹٣ شورای امنیت راه را هموار ساخت تا هواپیماها و هلیکوپترهای نظامی آ‌مریکا و فرانسه و بریتانیا بلافاصله حملات خود را به پایگاههای هوایی و دریایی و محل تجمع نیروهای نظامی لیبی آغاز نمایند.
در نتیجهی این تصمیم بجای شورای امنیت و اقدام بموقع پیمان ناتو، نیروهای آزادیخواه مخالف حاکمیت ۴۲ ساله‌ی لیبی طی مدت نزدیک به شش ماه توانستند مقاومت نیروهای وفادار به قذافی را درهم شکسته و عملأ به حاکمیت دیکتاتور خاتمه دهند. اکنون که این سطور به رشته‌ی تحریر درمیآیند غیر از شهر "سیرت" و چند شهرک حومه‌ی آن اثری از حاکمیت معمر قذافی باقی نمانده و جبهه‌ی آزادیخواهان سرگرم تلاش جهت تثبیت حاکمیت جدید در کشور است.
قطعنامه‌ی ۱۷۹٣ شورای امنیت این باور را نزد ملتهای تحت ستم و مردم کشورهای دیکتاتور زده ایجاد می‌نماید که دوران آن بسرآمده که دیکتاتورهای ضدخلقی تحت لوای حاکمیت ملی، آزادیخواهان را سرکوب و صدای حقطلبانهی ملتهای تحت ستم را در گلو خفه نمایند.
***
ملت کرد که سرزمینش در پی یک توافقنامهی استعماری و بر خلاف خواست و تمایل خویش ابتدا میان دو امپراتوری ایران و عثمانی و سپس میان چهار کشور ایران و ترکیه و عراق و سوریه تقسیم شده است، از دیر باز در راه کسب حق تعیین سرنوشت خویش مبارزه می‌کند و دراین راستا با ددمنشانه‌ترین شیوههای سرکوب و قتل‌عام مواجه شدهاست. کشتاری که فرزندان ملت کرد در ترکیهی کمالی و عراق بعثی و ایران اسلامی تحمل کردهاند، تا ابد وجدان بشریت مترقی را آزار میدهد و همچون لکهای بر پیشانی تاریخ بشری هویداست.
اکنون و در ابتدای دههی دوم قرن ۲۱ نیز ملت کرد در سه بخش از چهار بخش میهن تقسیم شده‌اش همچنان از سیاست انکار هویت ملی و سرکوب خواستهای مشروعش توسط فرمانروایان سه کشور ترکیه و ایران و سوریه رنج می‌برد. تنها بخش کردستان که درپی یک مبارزه‌ی طولانی و به قیمت جان صدها هزار تن از مبارزان کرد یک حاکمیت ملی در آن استقرار یافته جنوب کردستان یا کردستان عراق است. اما این بخش از کردستان نیز از سویی با انفصال ناخواسته‌ی چند بخش بسیار عزیز از خاک خود مواجه بوده و از سوی دیگر تحت سکوت آشکار دولت مرکزی عراق با تهدید و لشکرکشی حکام ترکیه و ایران روبروست.
آیا براستی وقت آن نرسیده است که جامعهی جهانی نگاهی جدی به محرومیت و سیه‌روزی ملت کرد انداخته و مانع سرکوب این ملت و لشکرکشی دولتها به تنها دستاورد قانونی این خلق گردد؟ این حق طبیعی ملت کرد است که انتظار داشته باشد جامعهی جهانی و سازمان ملل متحد مسألهی کرد را آنگونه که هست دریابند و به فکر چاره‌ی آن بمثابهی مشکلی که با حیات دهها میلیون انسان ارتباط دارد و یکی از مهمترین مسائل خاور میانه باشند.
ما ضمن ابراز خوشحالی از پیروزی مبارزه‌ی مردم لیبی و حمایت از قطعنامه‌ی ۱۷۹٣ شورای امنیت در رابطه با این کشور، خواستار آنیم که شورای امنیت سازمان ملل متحد با اتکا به همین اصل " مسئولیت حمایت" خطر همکاریهای شوم دولتها و سرکوب از سوی حاکمان را از ملت کرد دور سازند و در همان حال از کلیه‌ی احزاب و سازمانها و محافل کرد و دوست کرد میخواهیم که چه به شیوه‌ی انفرادی و چه به صورت جمعی این خواست مشروع را با مجامع و محافل تصمیمگیرندهی بین‌المللی در میان گذارده و بر آن پافشاری نمایند.
به امید موضع جدی و مسئولانه‌ی همهی طرفها.
دفتر سیاسی
حزب دمکرات کردستان
۱۴/۶/۱٣۹۰
۵/۹/۲۰۱۱
به‌یاننامه: (کورد هه‌قی خۆیه‌تی داوای پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بکا)
۶ / ۹ / ۲۰۱۱
هێشتا حه‌وتوویه‌ک له سه‌رکوتی ڕێژیمی قه‌ززافی دژی خۆپێشانده‌رانی لیبی تێ نه‌په‌ڕیبوو که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تانی فه‌رانسه‌و ئینگلستان کۆبۆوه و به ده‌نگی زۆرایه‌تی و به‌بێ هیچ ده‌نگێکی موخالیف، له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌سڵی به‌رپرسایه‌تیی پارێزگاری (مسئولیت حمایت)، بڕیاری جێگیرکردنی چه‌تری پارێزگاری له سه‌رانسه‌ری خاکی لیبیی دا ده‌رکرد. ده‌رچوونی بڕیارنامه‌ی ۱۷۹٣ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێگای خۆش کرد بۆئه‌وه‌ی فڕۆکه‌و هێلیکۆپتێره نیزامییه‌کانی ئه‌مریکاو فه‌رانسه‌و بریتانیا ده‌سبه‌جێ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر پێگه هه‌وایی و ده‌ریاییه‌کان و مه‌ڵبه‌نده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی لیبی ده‌ست پێ بکه‌ن.
له ئاکامی ئه‌م بڕیاره به‌جێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌نگاوی به‌وه‌ختی په‌یمانی ناتۆدا هێزه ئازادیخوازه‌کانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی ۴۲ساڵهی سه‌رهه‌نگ قه‌ززافی توانیان له‌ماوه‌ی نیزیک به شه‌ش مانگدا به‌ربه‌ره‌کانیی هێزه نیزامییه‌کانی وه‌فادار به قه‌ززافی تێک بشکێنن و به‌کرده‌وه کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر بێنن. ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسرێن جگه له شاری سیرت و چه‌ند شارۆچکه‌ی ده‌وروبه‌ری له‌هیچ کوێ شوێنه‌وارێک له ده‌سه‌ڵاتی موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی به‌دی ناکرێ و به‌ره‌ی ئازادیخوازان سه‌رگه‌رمی کارکردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ له وڵاتدایه.
بڕیاری ۱۷۹٣ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌و بڕوایه له‌لای نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان و خه‌ڵکی وڵاتانی دیکتاتۆرلێدراو دروست ده‌کا که وه‌ختی ئه‌وه به‌سه‌ر چووه دیکتاتۆره دژی گه‌لییه‌کان له‌ژێر په‌رده‌ی سه‌روه‌ریی نیشتمانی (حاکمیت ملی)دا ئازادیخوزان سه‌رکوت بکه‌ن و ده‌نگی مافخوازیی نه‌ته‌وه زۆرلێکراوه‌کان له گه‌روودا بخنکێنن.
***
نه‌ته‌وه‌ی کورد که له‌ئاکامی ڕێککه‌وتنێکی هێزه ئیستیعمارییه‌کاندا و به‌پێچه‌وانه‌ی ویست و ئاره‌زووی خۆی نیشتمانه‌که‌ی پێشان له نێوان دوو ئیمپه‌راتۆریی ئێران و عوسمانی و دوایه له‌نێوان چوار وڵاتی ئێران و تورکیه‌و عێڕاق و سووریه‌دا دابه‌ش کراوه، زۆر له‌مێژه له‌پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیدا خه‌بات ده‌کا و له‌و ڕێگایه‌دا ده‌گه‌ڵ دڕندانه‌ترین شێوه‌کانی سه‌رکوت و قه‌ڵاچۆکردن به‌ره‌وڕوو بووه. ئه‌و کوشتاره‌ی له تورکیه‌ی که‌مالی و عێڕاقی به‌عسی و ئێرانی ئیسلامی له ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه، تا دنیا دنیایه ویژدانی بێداری مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتوو ئازار ده‌داو وه‌ک په‌ڵه‌یه‌ک به نێوچاوانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه دیاره.
ئێستاش و له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ۲۱یشدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سێ به‌ش له چوار به‌شی نیشتمانه دابه‌شکراوه‌که‌یدا هه‌روا له‌ژێر سیاسه‌تی ئینکاری که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکوتی داخوازه ڕه‌واکانی له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی سێ وڵاتی تورکیه و ئێران و سووریه‌دا ده‌ناڵێنێ. ته‌نیا به‌شی کوردستان که له ئاکامی خه‌باتێکی درێژخایه‌ندا و به‌قیمه‌تی گیانی سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌باتگێڕانی کورد ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی تێدا دامه‌زراوه باشووری کوردستان یان کوردستانی عێراقه. که‌چی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیش له لایه‌ک له‌گه‌ڵ دابڕانی چه‌ند به‌شێکی زۆر ئازیز له خاکه‌که‌ی به‌ره‌وڕوویه و له‌لای دیکه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و پیلان¬و له‌شکرکێشیی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه‌و ئێران به چاوپۆشیی ئاشکرای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدایه.
داخوا به‌ڕاستی وه‌ختی ئه‌وه نه‌هاتوه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوڕێکی جیددی له بێ به‌شی و ڕۆژڕه‌شیی نه‌ته‌وه‌ی کورد بداته‌وه و پێش به سه‌رکوتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و له‌شکرکێشیی ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ سه‌ر ته‌نیا ده‌سکه‌وتی قانوونیی ئه‌و گه‌له بگرێ. مافی سروشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورده چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌سه‌له‌ی کورد به‌وجۆره‌ی هه‌یه تێ بگه‌ن و وه‌ک گیروگرفتێک که پێوه‌ندیی به ژیانی ده‌یان میلیۆن که‌سه‌وه هه‌یه و یه‌کێک له گرنگترین مه‌سه‌له‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته بۆی له فکری چاره‌سه‌ردا بن.
ئێمه وێڕای خۆشحاڵیی له سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خه‌ڵکی لیبی و پێشوازی له بڕیاری۱۷۹٣ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، داوا ده‌که‌ین ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ر به پشت به‌ستن به ئه‌سڵی "به‌رپرسایه‌تیی پارێزگاری" مه‌ترسیی گهلهکۆمهگیی ده‌وڵه‌ته‌کان و سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌لا به‌رن و هه‌ر له‌وکاته‌دا داوا له هه‌موو حیزب و ڕێکخراو و کۆروکۆمهلهکانی کورد‌و دۆستی کورد ده‌که‌ین له پێوه‌ندییه دیپڵۆماتییهکانی خۆیاندا به‌تاک و به کۆ ئه‌م داخوازییه ڕه‌وایه ده‌گه‌ڵ کۆڕوکۆمه‌ڵه بڕیاربه‌ده‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێننه گۆڕێ و پێی له‌سه‌ر دابگرن.
به‌ئاواتی هه‌ڵوێستی جیددی و به‌رپرسانه‌ی هه‌موولایه‌ک.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
۱۴/۶/۱٣۰
۵/۹/۲۰۱۱
|