اعتصاب غذای زندانی سیاسی کرد
نظرات دیگران
اگر یکی از مطالبی که در این صفحه درج شده به نظر شما نوعی سوءاستفاده (تبلیغاتی یا هر نوع دیگر) از
سیستم نظردهی سایت می‌باشد یا آن را توهینی آشکار به یک فرد، گروه، سازمان یا ... می‌دانید
لطفا این مسئله را از طریق ای‌میل
abuse@akhbar-rooz.com
و با ذکر شماره‌ای که در زیر مطلب (قبل از تاریخ انتشار) درج شده
به ما اطلاع دهید. از همکاری شما متشکریم.
از : twana hasannoorani
عنوان : کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی زیندانییه سیاسییه‌کان لوتکه‌ی پاکتاوکردنی جیابیران
به‌یاننامه: کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی زیندانییه سیاسییه‌کان لوتکه‌ی پاکتاوکردنی جیابیران
Friday ۲۹ August ۲۰۰۸ - ۱۷:۱۰:۰۵
________________________________________
"به‌زه‌یی هاتنه‌وه به دوژمنان ساویلکه‌ییه، لێبراویی ئیسلام له به‌رانبه‌ر دوژمنانی خودادا له بنه‌ما گومانهه‌ڵنه‌گره‌کانی نیزامی ئیسلامییه. ئاواته‌خوازم به] نیشاندانی [ رق و تووڕه‌یی شۆڕشگێڕانه‌ی ]!![ خۆتان له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانی ئیسلام دا ره‌زامه‌ندیی خودای گه‌وره وه‌ده‌ست بێنن."
(خومه‌ینی، فه‌رمانی قه‌ڵاچۆی زیندانییه سیاسییه‌کان)
هاونیشتمانان، ئازادیخوازان، لایه‌نگران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ !
۲۰ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هاوینی ساڵی ۱۳۶۷ دا و دوابه‌دوای کۆتایی شه‌ڕی ماڵوێراکه‌ری ئێران و عێراق و هه‌ڵدانی جامی ژار له‌لایه‌ن خومه‌ینی رێبه‌ری رێژیمی ئیسلامییه‌وه، جه‌للاده‌کانی ئه‌م رێژیمه به فه‌رمانی ڕێبه‌ره‌که‌یان به هه‌زاران که‌س له به‌ندییه سیاسییه‌کانیان به کۆمه‌ڵ ئێعدام کرد. ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه له کاتێکدا ئه‌نجام درا که رێبه‌رانی رێژێم و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه خومه‌ینی له بردنه پێشی سیاسه‌ته‌وه شه‌ڕخوازانه‌و مه‌زنیخوازنه‌کانی له ناوچه دا شکستی هێنابوو و له‌وه ده‌ترسا ئه‌م شکسته کاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی لێبکه‌وێته‌وه و راپه‌ڕینی خه‌ڵکی به‌دوادابێ. هه‌ربۆیه ده‌زگای سه‌رکوت و تاوانی ئه‌م رێژیمه جارێکی دیکه و ئه‌م جاره‌یان له رووبه‌رێکی به‌رفراوان دا‌و به فه‌رمانی راسته‌وخۆی رێبه‌ری رێژیم ده‌ستی کرد به ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵی به‌ندییه سیاسییه‌کان و له ماوه‌ی نزیک به سێ مانگ دا به هه‌زاران که‌س له تێکۆشه‌رانی سیاسیی نێو به‌ندیخانه‌کانیان له دادگا چه‌ند ده‌قیقه‌ییه‌کان دا به په‌تی سێداره و جووخه‌ی ئیعدام سپارد .
ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵی زیندانییه سیاسییه‌کان ده‌کرێ به لوتکه‌ی تاوانه سامناکه‌کانی رێژیمی ئیسلامی دژی جیابیران دابنرێ. دیاره ئه‌م رێژێمه به‌ر له‌م کاره‌ساته‌و دوای ئه‌و میتۆدێکی دیکه‌ی بۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ جیابیران نه‌گرتۆته‌به‌ر. هه‌موو ئه‌وانه‌ی کورته ناسیاوییه‌کان له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ئیدیۆلۆژیک و تاکده‌نگیانه و سه‌ره‌ڕۆیانه و دیکتاتۆرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران هه‌یه ده‌زانن ئه‌م رێژیمه هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌هرۆمه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌دڕاندانه‌ترین شێوه رووبه‌رووی جیابیران بۆته‌وه و که‌سی جیابیر له‌لای هاوواتا بووه له‌گه‌ڵ " ملحد "،"منافق "،" مفسد فی ألارچ" و... . ئه‌وه‌ش زۆر به‌سانایی رێگه‌ی بۆ کاربه‌ده‌ستان و مۆره ورد و درشته‌کانی ئه‌م رێژیمه خۆش کردوه که ته‌نانه‌ت پێیان وابێ به کوشتنی جیابیران و دژبه‌رانی رێژیمه‌که‌یان پاداشی خودایان پێ‌ده‌بڕێ.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین له پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ‌کردنی فه‌رمانه شوومه‌که‌ی خومه‌ینی دا هیچ به‌هایه‌ک بۆ دادگایی کران‌و دادگایی نه‌کران، ماوه‌ی مانه‌وه له به‌ندیخانه، به‌ستراوه‌یی رێکخراوه‌یی به‌ندییه سیاسییه‌کان‌و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤیش دانه‌نراوه. ئه‌ندامانی "کومیسیۆنی مه‌رگ" له ماوه‌یه‌کی ۲ـ۱ ده‌قیقه‌یی دا بڕیاریان له سه‌ر مان و نه‌مانی تێکۆشه‌رێکی سیاسی داوه‌و جه‌للاده‌کانیش به هه‌مان شێوه به‌کۆمه‌ڵ تێکۆشه‌رانی سیاسی‌یان ئێعدام کردوه‌و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شاردوویاننه‌ته‌وه.
پاکتاوی زیندانییه سیاسییه‌کان له هاوینی ۶۷ دا‌و به گشتی سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی رێژیمی ئیسلامی ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێرانی له هه‌زاران تێکۆشه‌ر‌و خه‌باتکاری دژ به سه‌ره‌ڕۆیی‌و کۆنه‌په‌رستی بێبه‌ش کرد، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش نه‌بووه‌ته هۆی هاتنه‌دی ئه‌و خولیایه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم، واته کوژانه‌وه‌ی کوانووی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی ئازادیخوازانه. بۆیه ئه‌مڕۆکه‌و دوای سێ ده‌یه سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌و نامرۆڤانه ده‌بینین کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی ئێران‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی نێو جوغرافیای ئێران جارێکی دیکه بوونه‌ته‌وه به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی پڕ له تاوانی رێژیمی ئیسلامی. هه‌ر بۆیه ده‌بینین دوای تێپه‌ڕینی بیست ساڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیی به‌ندییه سیاسییه‌کان دا سه‌ره‌ڕۆیانی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست گوڕێکی توندتریان با ماشێنی سه‌رکوت‌و داپڵۆسین به‌خشیوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ به سه‌رکوتی ناڕازاییان‌و ئازادیخوازان ساڵ‌و مانگه‌کانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیان درێژ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام وا دیاره ده‌سه‌ڵاتدارانی دژه ئازادی‌و سه‌ره‌ڕۆی ئێرانیش وه‌ک هاوتاکانیان له مێژوو دا نایانه‌وێ ده‌رس له مێژوو فێر بن‌و سه‌رکوتیان کردۆته زامنی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان. غافڵ له‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه له لایه‌ک، له ئاکامی سیاسه‌ته ئاژاوه‌گێڕانه‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌کانیان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا‌و له لایه‌کی دیکه‌وه له ئاکامی گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له نێوخۆی وڵات دا زیاتر له هه‌ر کات ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان له کۆتایی نزیک بۆته‌وه.
خه‌باتکاران‌و خه‌ڵکی ئازادیخواز!
هه‌ر رۆژێکی ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمه‌و به‌گشتی هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ تاوان‌و ئازار‌و ئازادیخوازکوژی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌و له کوردستان دا به تایبه‌تی که هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی‌و داروده‌سته کۆنه‌په‌رسته‌که‌یه‌وه به تاوانی مافخوازی‌و ده‌نگنه‌دان به ره‌وایی سیستمێکی سه‌ره‌ڕۆی مه‌زهه‌بی که‌وتۆته به‌ر دڕندانه‌ترین شاڵاوه‌کانی قه‌ڵاچۆ کردن و کۆمه‌ڵکوژی. هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران ئاگادارن که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و دوای هاتنه گۆڕێی داوا ره‌وا و مرۆییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ۲۸‌ی گه‌لاوێژی ۱۳۵۸دا خومه‌ینی رێبه‌رو بنیاتنه‌ری رێژیمی ئیسلامی فتوای جیهادو قه‌ڵاچۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌رکرد. هه‌ر بۆیه فتواچیان و له‌شکری ده‌مارگرژو قه‌ڵاچۆکاری ئه‌م رێژیمه مه‌غولانه رژانه کوردستان و له‌و ساوه تا ئێستا به ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی ئاسایی و رۆڵه خه‌باتکاره‌کانی کوردیان کوشتوه. هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته شوومه‌وه‌یه که تا ئێستا کورد‌و کوردستان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیمه‌وه به چاوێکی ئه‌منیه‌تی و تێکه‌ڵ به جیاوازی‌دانان سه‌یریان ده‌کرێ و رۆژ نیه تاوانێک به دژی خه‌ڵکی سته‌مچه‌شتووی کوردستان ئه‌نجام نه‌درێ.
که‌واته زۆر ئاسایی و سروشتییه که بڵێین ماشێنی ته‌مه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان و به‌گشتی سیستمی سیاسیی ئێستای ئێران به‌بێ خوێن و تاوان و سه‌رکوت ناتوانێ رێگه ببڕێ. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا زۆر ده‌مێکه به تایبه‌ت له کوردستان هه‌ستی پی کراوه‌و تا ئێستاش پێویستییه‌که‌ی زۆر زیاتر بووه، بریتیه له خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌و پشوودرێژانه تا کۆتاییهێنان به ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه. هه‌ر رۆژێک له ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه تراژێدی و تاوانێکی تێدا ده‌خوڵقێ و به‌م پێیه زه‌برێک له داهاتووی گه‌لانی ئێران که‌وێ. بێده‌نگ مانه‌وه‌و ترس له ده‌زگای سه‌رکوتی رێژیم ئه‌و شته‌یه که کاربه‌ده‌ستانی رێژیم مه‌به‌ستیانه‌و ئاواتی بۆ ده‌خوازن.
مانگرتنی گشتیی به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان که له به‌ره‌به‌ری ۲۰ ساڵه‌ی کوشتاری زیندانییه سیاسییه‌کان دا ده‌ستی پێ کردوه‌و هه‌ر ئێٍستا درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه نیشانه‌ی ئه‌م راستییه‌یه که سیاسه‌ت و ره‌فتاری رێژیم له باره‌ی سه‌رکوتی جیابیران نه‌گۆڕاوه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێ که خۆڕاگری به‌رانبه‌ر به‌و رێژیمه ئازادیکوژو تاوانکاره ته‌نانه‌ت له نێو به‌ندیخانه‌کانیش دا درێژه‌ی هه‌یه‌و سته‌م و تاوان و گرتن و کوشتن و بڕین ناتوانن ئازادیخوازانی کوردستان و ئێرن له داواکردنی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه.
جێگای خۆیه‌تی یادی ۲۰ ساڵه‌ی کاره‌ساتی پاکتاوی به‌ندییه سیاسییه‌کان و هه‌موو تاوانه گه‌وره‌و بچووکه‌کانی ئه‌م رێژیمه ببێته هاندانده‌رمان بۆ پشتیوانی له به‌ندییه سیاسییه‌کان و ویست و داوا ره‌واکانیان و، له خه‌بات دژی ئه‌م سیستمه سه‌ره‌ڕۆیه سوورتر، شێلگیرترو یه‌کگرتووترمان بکا. ئه‌مه‌ش ته‌نیا پاداشێکه که ده‌توانین پێشکه‌ش به گیانبازی و خۆبه‌ختکه‌ریی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی بکه‌ین که ماشێنی سه‌رکوت و ئازادیکوژی ئێستای تاران گیانی لێ‌ستاندن. له‌م پێناوه‌ش دا حیزبی دیموکراتی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر وه‌ک له سی ساڵی رابردوودا نیشانیان داوه خۆیان به هاوخه‌بات و پشتیوانی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی سیستمێکی دیموکراتیک و فیدراڵ بۆ داهاتووی ئێران ده‌زانن.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران له دژی رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی ئێران
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی ئێران
بڕووخێ رێژیمی تاوانکاری ئیسلامی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
۸ی خه‌رمانانی ۱۳۸۷
۲۹ی ئووتی
۲٨۲۱ - تاریخ انتشار : ٨ شهريور ۱٣٨۷
|
|
|
چاپ کن
نظرات (۱)
نظر شما
اصل مطلب
|